ئۆباما داوا له سه‌رۆكی میسر و ئۆپۆزسیۆن ده‌كات ده‌ست به ئه‌نجام دانى دیالۆگ بكه‌ن و توندوتیژی ڕه‌تبكه‌نه‌وه
له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى دا له باشوورى ئافریكا ئۆباما سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى میسر ڕایگه‌یاند: تێكچوونی بارودۆخی میسر ره‌نگه بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و داواشی له محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كرد گفتوگۆی بنیاتنه‌ر ده‌ستپێ بكه‌ن و توندوتیژی ره‌تبكه‌نه‌وه و گوتیشى: حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆته‌به‌ر بۆ زامنكردنی ئاسایشی باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌ریی و كارمه‌ندان و دیپلۆماتكاره‌كانی له‌میسردا.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له میانه‌ى هه‌ڤپه‌یڤینێك دا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی ئهسۆشییهیتدپرێس، عه‌مرو مو‌سا سه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزسیۆنی میسر و ئه‌ندامی به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی، داوای له محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر كرد: گوێ له داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرێت و رازی بێت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشوه‌خت.
مو‌سا راشیگه‌یاند: به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی نایه‌وێت شۆڕش یان كوده‌تا له میسر ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هاووڵاتیانی میسر له ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی دهنگدادانهوه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژێن. له كۆتاییشدا عه‌مر مو‌سا ڕه‌خنه‌ی توندی له محه‌مه‌د مورسی گرت به‌وه‌ی كه نایه‌وێت توڕه‌یی خه‌ڵك ببینێت‌و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات.
