ئەردۆغان: دیموكراسیەتی توركیا بە سەركەوتوویی لە تاقیكردنەوەكاندا دەرچووە

ئەردۆغان: دیموكراسیەتی توركیا بە سەركەوتوویی لە تاقیكردنەوەكاندا دەرچووە
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیامێكی خۆیدا كە ئاراستەیرای گشتی توركیای كردووە، رایگەیاندووە كە دیموكراسیەتی توركیا یەكێكە لە بەهێزترین دیموكراسییەكانی جیهان و دیموكراسییەتی توركیا هەر هەمووی تاقیكردنەوەكاندا بە سەركەوتوویی دەرچووە.

كەناڵی ئین تیڤی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی شەممە پەیامێكی ئاراستەی رای گشتی توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە ئارمانجی سەرەكەی حكوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان خزمەتكردنی خەڵكە و بۆ ئەم مەبەستەش ئاكەپە درێژە بە هەوڵدانەكانی خۆی دەدات.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی خۆیدا باسی رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا رەخنەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا كردووە و گوتوویەتی: ئێمە لە توركیا دەست لە ژیانی تایبەتی هیچ كەس و لایەنێك وەرنادەین، بەڵام بۆ سەپاندنی یاسا و سەروەری یاسا چی لە دەستمان بێت دریغی ناكەین.

ناوبراو لە كۆتایی پەیامەكەی خۆیدا باسی رووداوەكەی لیجەی كردووە و گوتوویەتی: رووداوەكەی لیجەیش كۆپیەی رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمە و لە خزمەت ئەجەندای دەرەكی و دژە توركیا دایە، بۆیە پێویستە خەڵكی توركیا لە بەرانبەر ئەمجۆرە رووداوانەدا زۆر هۆشیار بێت، چونكە بەرپرسانی ئەمجۆرە رووداوانە دەیانەوەێت قۆناغی چارەسەری تێکبدەن و توركیا هەر وەكو رابردووی خۆی بمێنێت و بە هیچ جۆرەیەك بەرەو پێشەوە نەڕوات.
Top