تالیبان هێرشی كرده سه‌ر كۆشكی كۆماریی ئه‌فغانستان
رێكخراوی تیرۆریستیی تالیبانی ئه‌فغانستان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هاوكات هێرشی كرده سه‌ر كۆشكی كۆماریی و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان و نووسینگه‌ی سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كانی تالیبان و پاسه‌وانانی كۆشك و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نووسینگه‌ی سی ئای ئه‌ی، روویداوه.
هێرشه‌كه سه‌عات 6:30ی به‌یانی به كاتی كابول ده‌ستی پێكردووه و نزیكه‌ی سه‌عات و نیوێك درێژه‌ی كێشاوه و به كوژرانی هه‌موو چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان كۆتایی هاتووه.
هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هیچ لایه‌نێك، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
