ئەفغانستان: 72چەکداری تالیبان کوژران

ئەفغانستان: 72چەکداری تالیبان کوژران
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە هەڵمەتیکی سەربازی هاوبەشی هێزەکانی ئەفغانستان و هێزەکانی نێودەوڵەتی بە ناوی ئیساف، 72چەکداری بزووتنەوەی تالیبان کوژران، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، کە لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا بە هاریکاری هێزەکانی ئیسافی نێودەوڵەتی، لە چەند هەرێمێکی وڵاتەکەیان وەک : باداخشان،بلخ، قەندهار،ئورزگان و چەند هەرێمێکی دیکە لە سەرەتای چەند کاتژمێری ئەکمەی هەڵمەتەکدا 72چەکداری سەر بەتالیبان کوژران و بە دەیان دیکەش برینداربوون، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە لە هەڵمەتەکەدا وێرای دەستگیرکردنی 8چەکداری تالیبان بە دەیان چەکی جۆراوجۆری سوک و قورس دەستی بەسەر دا گیراوە،بەیننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە هەڵمەتەکەیان درێژەی دەبی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە .
Top