توركیا خۆی بۆ 9 هەنگاوی دیكەی دوای كێشانەوە ئامادە دەكات
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردەوە كە پارتی داد و گەشە پێدان لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی خۆیدا باسی مەلەسەی كێشانەوە هەنگاوەكانی دوای مەسەلەی كێشانەوەی كردووە و 9 هەنگاوی سەرەكە بۆ دوای قۆناغی كێشانەوە دەستنیشان كراون كە دەبێت جێبەجێ بكرن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاكەپە خۆی ئامادە دەكات تا سەرەتای ساڵی 2014 هەشت هەنگاو لەم هەنگاوانە جێبەجێ بكات و لە ساڵی 2014یشدا هەنگاوی نۆیەمین جێبەجێ بكات.
ئەم هەنگاوانە بریتین لە بەكار هێنانی زمانی زگماكی لە نێو دامودەزگا رەسمییەكاندا، كونترۆڵ كردنی سوپا و هێزە ئەمنییەكان لە لایەن دەسەڵاتی مەدەنییەوە، پاراستنی ماف و ئازادییەكانی تاكەكەس، سڕینەوەی ناوی كوودەتاگەران لە سەر كۆڵان، قۆتابخانە و شوێنە گشتییەكان، نەهێشتنی جیاكاری ئاینی، ئەتنیكی و هەرێمی، دامەزراندنی كۆمسیونی نەهێشتنی جیاكاری، بەكار هێنانی سیستەمی وەرگێڕان لە نێو دامودەزگا رەسمییەكاندا و ئاسایی كردنەوە و ئەنتەگرە كردنی چەكدارەكانی پەكەكە.
بریارە دوای كۆتایی هاتنی مەسەلەی كێشانەوەی چەكدارەكانی پەكەكە حكوومەتی توركیایش یەك بە یەك ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكات.
