قاعیده داوای حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌كات له سووریا
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی تۆڕی تیرۆریستیی قاعیده، له په‌یامێكی ده‌نگیی نوێ‌دا كه له ئینترنێت بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوای دامه‌زرانی حكوومه‌تی ئیسلامی له سووریا ده‌كات.
زه‌واهیری له په‌یامه‌كه‌یدا روو له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت خه‌باته‌كه‌یان به ناوی خوا و به ئامانجی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت، درێژه پێبده‌ن.
زه‌واهیری هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی له فه‌ڕه‌نسا كردووه كه ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به دژی هێزه ئیسلامییه‌كان له وڵاتی مالی، كۆتایی پێنه‌هێنێت، رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌بێته‌وه.
