گرووپی بێ ناسنامەكان ویستبووی سەرۆك كۆماری توركیا بكوژێت

گرووپی بێ ناسنامەكان ویستبووی سەرۆك كۆماری توركیا بكوژێت
16 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- ئەمرۆ دەزگای ئیستیخباراتی توركیا (میت) سەبارەت بە كار و چالاكییەكانی بەرپرسانی كوودەتا سەربازییەكانی توركیا راپۆرتێكی بەرفراوانی ئاراستەی كومیتەی لێپرسینەوە لە كوودەتاكانی پارلەمانی توركیای كرد.
لەم راپۆرتەدا میت ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی كوودەتا سەربازییەكان لە نێوان خۆیاندا گرووپێكیان دامەزراندووە بە ناوی ( كۆنیەسزلەر، بێ ناسنامەكان) و كاری سەرەكەی ئەم گرووپە كۆشتنی ئەو كەسانەیە كە ناوەكانیان لە لایەن بەرپرسانی كوودەتاكانەوە دەستنیشان كراوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی میتدا ئاماژە بەوە دراوە كە لەم چەند ساڵەی دواییدا لیستەیەك كە لە ناوی 36ی بەرپرسی باڵای توركیا پێكهاتووە پێشكەشی گرووپی بێ ناسنامەكان كراوە و داوا لەم گرووپە كراوە كە لە ماوەیەكی كۆرتدا هەر 36 كەسی بكۆژێت و لە نێو ئەم 36 كەسەیدا سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول، جێگری سەرۆك وەزیری بولەنت ئارنج و سەردوزگەری كۆماری یاڵچین قایا و چەندین بەرپرسی پایە بڵندی دیكەی توركیا هەبووە.
Top