مووشەكەكانی ناتو توانای بەرگری ئیسرائیلیان نییە

مووشەكەكانی ناتو توانای بەرگری ئیسرائیلیان نییە
9 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دوابەدوای ئەوەی كە بەرپرسانی ئێرانی ئاماژەیان بەوە كرد كە ئارمانج لە جێگیركردنی سیستەمی قەڵغانی مووشەكی ناتۆ لە توركیا پاراستنی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەكانی ئێرانە، وەزیری بەرگری توركیا عسمەت یەڵماز لە پارلەمانی ئەو وڵاتەدا وەڵامی ئێرانی دایەوە و گوتی: سیستەمی قەڵغانی مووشەكی ناتۆ بە هیچ شێوەیەك توانای ئەوەی نییە كە لە بەرامبەر هێرشە ئیحتمالییەكانی ئێراندا بەرگری لە ئیسرائیل بكات.
یەڵماز ئاماژەی بەوەكرد كە ژمارەیەك سیاسەتمەدار و نووسەری توركیایش هەر وەكو بەرپرسانی ئێرانی لەم بارەیەوە بیر دەكەنەوە و دەڵێن توركیا بۆ پاراستنی ئیسرائیل ئەم سیستەمەی لە نێو خاكی خۆیدا داناوە، ئەمە بیر كردنەوەیەكی یەكجار هەڵەیە و ئەم سیستەمە توانای پاراستنی ئیسرائیلی لە بەرامبەر هێرشەكانی ئێراندا نییە، چونكە ئەو مووشەكانی كە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل بكرن خاوەن بوردێكی خارجی سی و شەش كیلومێترین و ئەم سیستەمەیش ناتوانێت لە رووی تەكنیكییەوە مووشەكەكانی ئێران لە ناو بەرێت.
Top