هێزه‌كانی مورسی گه‌نجێك له‌ خۆپێشاندانه‌كان ده‌كوژن

هێزه‌كانی مورسی گه‌نجێك له‌ خۆپێشاندانه‌كان ده‌كوژن
3 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له‌ درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی قاهیره‌ دژی ده‌ستووری نوێی سه‌پێندراوی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمین و محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر، دوێنێ هێزه‌كانی مورسی ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌ران كرد و گه‌نجێكی ٢٣ ساڵه‌یان كوشت.
هه‌ر له‌ خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێدا كه‌ به‌نێوی هه‌ینی رزگاربوون به‌ڕێوه‌چوو، له‌ نزیك كۆشكی كۆماری و مه‌یدانی ته‌حریر، ته‌قه‌ له‌ خۆپێشانده‌ران كرا و نزیكه‌ی حه‌فتا كه‌س بریندار بوون، له‌نێویشیاندا بریندارێك برینه‌كه‌ی سه‌خت بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.
Top