خۆپیشاندان له شارێكی میسر، 30 كوژراوی لێكهوتهوه
خۆپیشاندان له‌و شاره دوای ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كه 21 كه‌س به‌هۆی پێكدادانه‌كانی ساڵی رابردووی ئه‌م شاره له یارییه‌كی فوتباڵدا، سزای سێداره‌یان بۆ په‌سند كرا.
له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، له میانه‌ی یارییه‌كی فوتباڵی نێوان یانه‌یه‌كی ئه‌و شاره و یانه‌یه‌كی شاری قاهیره، شه‌ڕ روویدا و لانیكه‌م 73 كه‌س كوژران و به سه‌دان كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی منای میسر، خۆپیشانده‌ران له شاری پۆرت سه‌عید، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانێك و هه‌وڵیانداوه تاوانباران رزگار بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، دوو كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی زیندانه‌كه كوژراون و هه‌روه‌ها بینایه‌كی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئاگری تێبه‌ردراوه و دوو یاریزانی فوتباڵیش له كوژراوه‌كانن.
پێش ئه‌م رووداوه‌ش، به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵی راپه‌ڕینی میسره‌وه، به هه‌زاران كه‌س له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌خت كۆ بوونه‌وه و له دژی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر، خۆپیشاندانیان كرد.
