فه‌نزوێللا .. پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ده‌ستیپێكرد
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هۆگۆ چافێز داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كه پێویسته رازی بن له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له وڵات . روونیشیكرده‌وه كه متمانه‌م هه‌یه هه‌موو شتێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌رێوه ده‌چێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش دان به ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كانی ئه‌م هه‌لبژاردنه‌دا ده‌نێن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت .
ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 139 هه‌زار كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی ئه‌منییه‌تی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له ئه‌ستۆ ده‌گرن ، فه‌نزویللاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سنووره‌كانی خۆی له به‌رده‌م هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل و هاوولاتیان داخستووه و سوپای فه‌نزویللاش سه‌رپه‌رشتی پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كات.
له‌م هه‌لبژاردنه‌دا به ده‌یان هه‌زار چاودێری هه‌ر دوو پارت و چه‌ندین ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ و نزیكه‌ی دووسه‌د چاوه‌دێری نێو ده‌وڵه‌تی چاوه‌دێریی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن .
