سووریا .. ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مرۆ گه‌یشته 104 كه‌س
له شارى حه‌له‌بیش شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووریاى ئازاد‌و هێزه‌كانى رژێمدا له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شاره‌كه به‌رده‌وامه له‌كاتێكدا هێزه‌كانى رژێم به تانك و فڕۆكه گه‌ڕه‌كه‌كانى ساخوورو ههنانۆو شێخ خزرو شێخ فارس و عه‌رقووب و سلێمان حه‌له‌بى و باب جونهینیان به تۆپى قورس و به فڕۆكه بۆردومان كرد و له ئاكامدا پێنج كه‌س له‌و گه‌ڕه‌كه كوژران یه‌كێكیان ئافره‌ته.
له‌م كاتانه‌یشدا رۆژنامه‌ى دیارى لوبنانی رایگه‌یاند كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمى سووریا فه‌رمانی داوه 30000 هه‌زار سه‌ربازى دیكه‌و 2000 هه‌زار كامیۆنی سه‌ربازى و تانك و زرێپۆش ره‌وانه‌ى شارى حه‌له‌ب بكرێن، رۆژنامه‌كه روونیشى كردووه‌ته‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د به خۆى به‌ره‌به‌یانی سێ شه‌ممه گه‌یشتووه‌ته شاره‌كه تا له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى رژێم و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه چالاكوانان رایانگه‌یاند كه ته‌رمى 15 كه‌س له گه‌ڕه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌هرا له حه‌له‌ب دۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژێمه‌وه گوله‌باران كراون، هاوكات سوپاى ئازاد ئه‌فسه‌رێكى گه‌وره‌ى هه‌واڵگرى ئاسمانی سوپاى رژێمی له شارى دیمه‌شق كوشت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى سڤیل كوژران و برینداربوون كاتێك فڕۆكه‌كانى رژێم شارۆچكه‌ى عهبادهیان له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق بۆردومان كرد‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یش له ترسى بۆردومان شارۆچكه‌كه‌یان به‌جێ هێشت.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانى رژێم شارى دۆماو حهرهستایان له ریف دیمه‌شق بۆردومان كرد‌و هه‌ڵمه‌تێكى پشكنین و ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجام دا‌و له ئاكامدا به ده‌یان خێزان و خانه‌واده‌ى خه‌ڵكى شارى دۆما شاره‌كه‌یان به‌جێ هێشت، له شارى دیر الزوریش شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى رژێم و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران رووى دا‌و ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش به‌رگوێ كه‌وت. هاوكات هێزه‌كانى رژێم چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یان له پارێزگهى لازقیه‌و ئیدلب و ده‌رعا بۆردومان كرد‌و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى سڤیل كوژران و برینداربوون.
-Ktv
