بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوای توندترکردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەن

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوای توندترکردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەن
8 ئەیلوول/سێڵتێمبەر (گوڵان میدیا)- وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا داوایان لە وڵاتانی دیکەی یەکیەتیی ئەورووپا کرد سزای توندتر بە سەر ئێراند بسەپێنن.
چالاکییە بەردەوامییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هۆکارێک بۆ ئەم داواکارییەی سزا سەپاندنە ئاماژە پێکراوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گیدۆ ویستەر ویلە، گوتی، ئێران وەڵامێکی پێویستی لە دانوستانەکاندا نەداوەتەوە و دەبێ هەڵوستێکی بە پەلە بگیرێت. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لوران فابیوس و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، و ویلیام هێگیش هەمان بۆچوونیان دەربڕی.
چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ساڵانی رابردوودا ئەو زەوینەیەی ساز کردووە کە سزای زۆر بە سەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت.
وڵاتانی رۆژئاوا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە چوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئامانجی سەربازیی هەیە و ئەمەیش پێچەوانەی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە.
ئێران هێشتا ئەو تۆمەتانەی رەت کردووەتەوە و دەڵێ، چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ مەبەستی ئاشتییە نەک چەکی ئەتۆمی.
Top