نتانیاهو: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دیاریكردنی هێڵی سوور بۆ ئێران، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
بنیامین نتانیاهوو، له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی ئیسرایلدا ره‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامی، هیچ جیدییهتێك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نابینێت بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی.
نتانیاهوو ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كۆماری ئیسلامی، هه‌تا كاتێك هێڵه سووره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سووربوونی جیهان له دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی نه‌بینێت، پڕۆه ئه‌تۆمییه‌كانی راناگرێت.
قسه‌كانی نتانیاهوو، دوای ئه‌وه دێت كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، له تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به ئێران، ده‌ڵێت ژماره‌ی سانتریفیوژه‌كانی ئێران له ناوه‌ندی ئه‌تۆمی فۆردوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، له 1064 گه‌یشتووه‌ته 2140 سانتریفیوژ.
