تایم: ئه‌مه‌ریكا دژی هێرشی ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێرانه
گۆڤاری تایم له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی خۆی بۆ ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئیسرایل زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌مجۆره په‌یامێكی بۆ ئیسرایل ناردووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه هاوبه‌شه، له 7 مانگ له‌وه پێشه‌وه به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو و بڕیار بوو بكرێته نمایشێكی سه‌ربازیی ئاگاداركه‌ره‌وه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
تایم نووسیویه‌تی، به‌پێی پلانی نمایشه سه‌ربازییه‌كه، بڕیار بوو لانیكه‌م 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندووه ته‌نیا 1500 سه‌رباز بۆ نمایشه‌كه ده‌نێرێت و له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ 1200 سه‌رباز كه‌متر بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له نمایشی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئیسرایل، پشتڕاست كردووه‌ته‌وه به‌ڵام گوتوویه‌تی ئه‌م كاره به‌هۆی كه‌میی بودجه و به‌ریه‌ككه‌وتنی پلان و به‌رنامه‌كانی دیكه‌یه.
-PNA
