بارەگای ئاساییشی نیشتیمانیی سووریا تەقێنرایەوە و شەڕیش درێژەی هەیە
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، بێجگە لە وەزیری بەرگریی سووریا، داوود ڕاجحە، ژمارەیەک کوژراو و بریندار بەرەنجامی تەقینەوەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی بارەگای ئاساییشی نیشتیمانیی سووریایە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا بەرپرسی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕامی عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی گوتووە كە فڕۆكەكانی سووریا، ڕەز و باخەكانی گەڕەكی بەرزە و قابوون لە دیمەشقی پایتەخت بۆردومان دەكەن و دوكەڵ بەسەر ئەو ناوچانەدا بەرز بووەتەوە، هاوكات دانیشتووانی قابوون گەڕەكەكەیان چۆڵ دەكەن.
ئەو ڕوونی كردەوە كە 40 بۆ 50 كەس لە سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سووریا، لە ماوەی پێكدادانی نێوان سوپای ئازاد و سوپای ئەسەددا دووشەممەی ڕابردوو كوژراون و دوێنێ سێشەممەیش 20 كەسی دیكەیان لێ كوژراوە.
چالاكوانان هەروەها دەڵێن كە ئەو شەڕ و پێكدادانەی كە لە ماوەی ڕاگەیاندنیدا لە لایەن سوپای ئازادەوە بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی پایتەختدا ڕاگەیەندراوە، شەوی ڕابردوویش درێژەی هەبووە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێكی توركیا، ڕاكردنی 2 عەمیدی سوپای سووریای لە نێو ئەو 600 كەسەدا ڕاگەیاند كە چوونەتە نێو خاكی توركیاوە.
