باڵوێزی پێشووی سووریا لە عێراق: شیمانە هەیە رێژیمی ئەسەد چەكی كیمیایی لە دژی خۆپێشاندەران بەكار بێنێ

باڵوێزی پێشووی سووریا لە عێراق: شیمانە هەیە رێژیمی ئەسەد چەكی كیمیایی لە دژی خۆپێشاندەران بەكار بێنێ
نەواف فارس باڵوێزی پێشووی سووریا لە عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی رای گەیاند، ئەگەر چارەنووسی رێژیمی سووریا كەوتە مەترسییەوە، بێ گومان سوود لە چەكی كیمیایی لە دژی خۆپێشاندەران وەردەگرێ.
فارس روونی كردەوە، راپۆرتگەلێكی پشتڕاست نەكراو ئاماژە بەوە دەدەن كە شیمانە هەیە پێشتریش سوود لە چەكی كیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریاوە وەرگیرابێ.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تەقینەوە بەرفرەوانانەی كە لە سووریا روو دەدەن، لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە و بە هاوكاریی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە رێك خراون.

زیاتر گوتی، بەشار ئەسەد لە رێگەی ئاشتییانەوە دەستبەرداری دەسەڵات نابێ و تەنیا بە زەبری هێز دەڕوا \"تەنانەت ئەگەر ناچار بێ گەلی سووریا بەگشتی سەركوت دەكا\"".

چوارشەمی رابردوو نەواف فارس باڵوێزی سووریا لە عێراق جیابوونەوەی خۆی لە رێژیمی وڵاتەكەی راگەیاند و لە دیدارێكی رۆژنامەی \""سەندای تەلەگراف\""ی بەریتانیایی رای گەیاند كە لەو كاتەی وەك پارێزگاری دێر زوور كاری كردووە ئاسانكاری بۆ رەوانەكردنی یەكەكانی شەڕوانی گرووپە تیرۆریستییەكانی بۆ عێراق كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هیلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوێنێ دووشەم لە سەردانیدا بۆ ئیسرائیل، سەرلەنوێ داوای لە بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریای كرد واز لە دەسەڵات بێنێ و گوتی \""رێژیمەكەی ناتوانێ بەردەوام بێ\"".

هەروەها كۆفی ئەنان نێردەی تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆوەندی عەرەبی، بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین سەركۆماری رووسیا لەبارەی سووریاوە گفتوگۆ بكا.












ئاكانیوز"
Top