کۆفی ئەنان: پێویستە ئێران لە چارەکردنی پرسی سووریادا بەشدار بێ
بڕیارە شەممەی داهاتوو، گردبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریاوە لە ژنێف دەست پێ بکات.
کۆفی ئەنان گوتی: \"لەبارەی وڵاتانی بەشداربوو دانیشتنمان ئەنجام داوە.\"" بەڵام ئاماژەی نەدا کە ئایا ئێران بانگهێشت دەکرێ یان نا؟
هەروەها کۆنفرانسەدا رۆبەرت مۆدـی سەرۆکی دەستەی چاودێرانی نێودەوڵەتی گوتی، چەکداربوونی چاودێران دەتوانێ هاوکار بێ لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.
ئەو ئاماژەی دا کە گرتنی برێارێکی لەمشێوەیە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەگەڕێتەوە.
مۆد، پێشتر ئاماژەی دابوو کە پێشنیازکردنی ئەو کارە بە هۆی بەئامانجگرتنی ئەو چاودێرانە دێ لەلایەن کۆمەڵیک کەسی توندوتیژ و تووڕە و تەقەکردن لێیانەوە لە دوورییەکی کەمەوە کە گیانیان دەخاتە مەترسییەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی تیمی ٣٠٠ چاودێرە نێودەوڵەتییەکە کە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی نالەباری سووریا لەو وڵاتە بوون کەوتنە بەر هێرشی چەکدارانە و بە هۆیەوە بڕیاری چوونە دەرەی سووریان دا."
