سوریا...فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له سوپا جیابووه‌و له ئورده‌ن نیشته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه, سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی ئوردن رایگه‌یاند: فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا به ناچاری له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاسمانی له باكوری وڵات نیشته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و فرۆكه‌یه له جۆری میگ 21 و دروستكراوی روسه, به ناچاری له بنكه‌ی شا حوسێنی سه‌ربازی ئاسمانی له ناوچه‌ی مه‌فره‌ق له باكوری شانشینی ئوردن له نزیك سنوری ئوردن و سوریا نیشته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سوریاش له سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌ستداوه له‌و كاته‌ی له ده‌رچوونێكی مه‌شقدا بوو.
وتیشی: فرۆكه‌كه له ژێر ده‌ستی عه‌قیدی فرۆكه‌وان حه‌سه‌ن مه‌رعی حه‌ماده بووه, پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له كاتژمێر 10 و 34 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی سوریا له نزیك سنوری ئوردن و سوریا بپچڕێ.
هه‌ر له‌مباریه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئوردن بۆ كاروباری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی ئاشكرای كرد, كه ئه‌و فرۆكه‌وانی فرۆكه جه‌نگه‌یه‌كه‌ی سوریا, داوای په‌نابه‌ری سیاسی له ئوردن كردووه و له ئێستادا ئه‌و داوایه له ژێر لێكۆڵینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه دایه.
