بان كی مۆن: نیگه‌رانم له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆ ده‌ستكه‌وتی نه‌بووه
مارتین نسیركی وته‌بێژی بان كی مون–ی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: بان كی مۆن زۆر به‌داخه‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه.
وتیشی: سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیوای خواستووه كه ئێران و وڵاتانی گروپی 1+5 به زووترین كات رێكبكه‌ون بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لای خۆیان رابكێشن.
بان كی مۆن داوای له هه‌ردوولا كردووه له خولی نوێی كۆبوونه‌وه‌كان كه بڕیاره مانگی تهمموز له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ردوولا به جددی كار بكه‌ن و نه‌رمی له خۆیان نیشانبده‌ن.
