جه‌لیلی: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ راگرتنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران قبوڵناكه‌ین
كاسرین ئه‌شتۆن رێكخه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆ رایگه‌یاند: هیوادارین ئێران به شێوه‌ی دیبلۆماسی مه‌یلی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نیشانبدات.
وتیشی: گفتوگۆكانمان درێژه‌ی ده‌بێت و له مانگی ته‌مووزدا گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایان و پسپۆڕانی فه‌ننی هه‌ردوولا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاسرین ئه‌شتۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه گفتوگۆكان سه‌ره‌تا له نێوان پسپۆڕانی ئه‌تۆمی هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و دواتر ئاستی گفتوگۆكان ده‌گاته جێگری سه‌رۆكی وه‌فده‌كان و پاشان ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌وا گفتوگۆكان له نێوان خۆی و سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆكی وه‌فدی ئێرانی ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره دانوستانكاری ئێرانی رایگه‌یاند: گفتوگۆكان زۆر جددی بوون و پیتاندنی یۆرانیۆم مافی سه‌ره‌كی ئێرانه‌و تاران هیچ به‌هانه‌یه‌ك قبوڵناكات بۆ راگرتنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه ئاشتییانه‌یه.
وتیشی: ئێمه رامانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتووانه بێت ئه‌وه با گفتوگۆكان سه‌ره‌تا له نێوان پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئه‌تۆمی هه‌ردوولا ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌توانێت دیدو بۆچوونی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له‌یه‌كتر نزیكبكاته‌وه.
سه‌عید جه‌لیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تاران 5 ته‌وه‌ری دیاریكراوی خستووه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 و خۆشحاڵیشین كه ئه‌وان پێشوازیان له پێشنیاره‌كه‌ی ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه شاره‌زایانی ئه‌تۆمی هه‌ردوولا پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
له دواڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆ وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 داوایان له تاران كرد كه پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی رابگرێت كه ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن وه‌فدی ئێرانییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
-PUKmedia
