ئۆباما و پوتین داوا له ئێران ده‌كه‌ن به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه پابه‌ند بێت
ئۆباما و پوتین كه بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی گروپی 20 سه‌ردانی وڵاتی مه‌كسیك- یان كردووه، له‌و راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌دا جه‌ختیانكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌بێت هه‌نگاوی جدی بنێت و ئاشتی بوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت و كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ له متمانه بخوڵقێنێت.
سه‌رانی ئه‌مریكا و روسیا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی یۆرانیۆمن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی گروپی (1+5) كرده‌وه.
