توركیا بەنیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە رووسیایە

توركیا بەنیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە رووسیایە
گوتەى سەرچاوەیەكى ئەرمەنى لە ئەنجامى ناكۆكییەكان لە رۆهەڵاتى ناوەڕاست، حكوومەتى توركیا بەنیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە جۆرى (سى 400) لە رووسیایە.

لە ئەنجامى ئاڵۆزبوونى دۆخى ژمارەیەك لە وڵاتانى رۆهەڵاتى ناوەڕاست لەوانە سووریا، هەروەها شیمانەى هەڵگیرسانى شەڕى ئیسرائیل و ئێران، بەرپرسانى توركیا كەوتوونەتە بیرى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە رووسیا، وارگەى (نیوز)ى ئەرمەنى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

پێشتر هێزەكانى ناتۆ چەند سیستەمى دژە مووشەكییان لە خاكى توركیا دامەزراندووە و سەرەڕاى ئەوە توركیا نیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى هەیە لە رووسیا و لێكۆڵینەوە لەبارەى چەند پێشنیارى ئەمەریكا، چین و ژمارەیەك لە وڵاتانى ئەوروپایی ئەنجام دەدا.

پێشتر هەمان سەرچاوە هەواڵى كڕینى سیستەمى مووشەكى رووسیایی لەلایەن توركیاوە بە بڕى 4 ملیار دۆلارى ئەمەریكایی راگەیاندبوو و ئەمەش وریادارى ناتۆى لێ كەوتەوە بەوەى ئەگەر توركیا ئەو سیستەمە لە رووسیا بكڕێ رێگەى بەكارهێنانى زانیاریی ناتۆى پێ نادرێ.
Top