دانوستانی ئێران و ئاژانسی ئه‌تۆمی، به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات
جێگری سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، هه‌رمان ناكارێتس، دوای دوو رۆژ كۆبوونه‌وه و دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی كۆماری ئیسلامی، رایگه‌یاند دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، 21ی ئایار، كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناكارێتس ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كرۆكی باسه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی شه‌فافكردن و روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی سه‌ربازیی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بووه. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی باس نه‌كرد و ته‌نیا گوتی هه‌ندێك پێشكه‌وتنیان له گفتوگۆكاندا بووه.
هیچ كام له لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه كه ئایا ئێران رازی بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاژانس، چاودێریی ناوه‌ندی پارچین بكات یان نا. هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئاژانسی ئه‌تۆمی، هیچ كام له مه‌رجه‌كانی ئێرانی بۆ رازی بوون له‌سه‌ر چاودێری‌كردنی ناوه‌ندی پارچین، قبووڵ نه‌كردووه.
