ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی هه‌میشه‌یی له ئه‌فغانستان دروست ناكات
باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی ئۆسامه بن لادن، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده، بۆ چه‌ند سه‌عات سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كرد و په‌یماننامه‌یه‌كی هاوكاریی ستراتیژی دوو لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ حامید كه‌ره‌زای، سه‌رۆككۆماری ئه‌فغانستان واژۆ كرد.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، ئۆباما له به‌یانییه‌كی به‌ر له ده‌ركه‌وتنی خۆر، له بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌گرام، له گوته‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی كرده‌وه هیچ پرۆژه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی هه‌میشه‌یی له ئه‌فغانستان بكاته‌وه و هێزه‌كانی له‌و وڵاته بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه گوتی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، پلانێك داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتووه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌فغان خۆیان فه‌رمانده‌یی چالاكی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یماننامه‌ی هاوكاریی ستراتیژیی نێوانیان، ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌نده كرد كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی ئه‌فغان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر په‌روه‌رده ده‌كات و چاوه‌ڕوانه ئه‌فغانستانیش له به‌رامبه‌ردا شه‌فافتر بێت و له ئاستێكی به‌رزتردا وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
