20 ئەمنی سووریایی لە 2 تەقینەوەدا کوژران
چالاكوانێكی سووریا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە كە بە هۆی 2 بۆمبی چێنراوەوە لە 2 باڵاخانەی سەربە دەستگای هەواڵگریی سووریا لە شاری ئەدلەبی باكووری سووریا، زیاتر لە 20 كەس كوژراون و هەموویان لە پیاوانی ئەمنی ئەو وڵاتەن.
سەرۆكی چاودێری مافەكانی مرۆڤیش لە سووریا، ڕامی عەبدولڕەحمان، دەڵێت بۆمبێكیان لە نزیك بارەگای هەواڵگریی سەربازی و ئەوی دیكەیش بە بارەگای هەواڵگریی سەربازیدا تەقیوەتەوە.
