رژێمی سووریا به‌رده‌وامه له كوشتنی هاووڵاتیان
سوپای رژێمی سووریا، له هێرشێكی نوێ‌دا بۆ سه‌ر شاری حه‌ما، به تانك و زرێپۆش به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی شاره‌كه بووه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م 20 كه‌س كوژران و 60ی دیكه‌یش بریندار بوون و چه‌ندین خانوو به‌هۆی تۆپبارانی تانكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، رووخاون.
سوپای ئازادی سووریا، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان كردووه‌ته ناو شاره‌كه و هه‌ر كه‌سێكیان له ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌بینی، ته‌قه‌یان لێده‌كرد. ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ماڵ و خانووی هاووڵاتیان وێران بووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زۆر له 20 كه‌س زیاتر بێت.
له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شاره‌كانی حه‌ما و حمس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت له نزیك دیمه‌شق، چه‌ند پێكدادانی قورس روویداوه و لانیكه‌م 10 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری پایته‌خت روویداوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشی سوپای رژێمی سووریا و پێشێل كردنی بڕیاری ئاگربڕ، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، ئاماده‌كاری بۆ ناردنی 300 چاودێری دیكه بۆ سووریا، به‌رده‌وامه و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان نابێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ركی چاودێره‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆمه‌ڵێك سزای دیكه‌ی له دژی رژێمی سووریا و بنه‌ماڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د په‌سند كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا، لیستێكی ته‌واو له‌و كاڵایانه ئاماده بكرێت، كه فرۆشتن و ناردیان بۆ سووریا قه‌ده‌غه ده‌بێت.
