ئۆباما: واشنتۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ په‌راوێزخستنی كۆریاى باكوور ده‌كات
باراك ئۆباما له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گووتیشى گرنگه ئێمه ئه‌وه‌ى بزانین كه كۆریاى باكوور هه‌وڵى هه‌ڵدانى مووشه‌كى دوور هاوێژ ده‌دات و له‌و كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى پیۆنگیانگ ئێمه‌ى نیگه‌ران كردووه و دووپاتیشى كردوه كه واشنتۆن بۆ زیاتر په‌راوێزخستنى كۆریاى باكوور له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تدا كار ده‌كات.
شایه‌نى باسه سه‌ره‌راى نیگه‌رانیه‌كانى وڵاتانى دراوسێ و رۆژئاوا، دوێنێ كۆریاى باكوور مووشه‌كێكى دوور هاویژى هه‌ڵدایه بۆشایی ئاسمان و راشیگه‌یاند كه مووشه‌كه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه و له ده‌ریایی زه‌ر كه‌وتۆته خواره‌وه.
