ئێران، لە پاڵ ئه‌نانەوە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەسەد، دووپات کردەوە
كوفی ئه‌نان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویسته هه‌ر دوولایه‌نی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، پابه‌ند بن به پلانی ئاشتیی و سه‌قامگیر كردنی ئاگربڕ.
ئه‌نان، وێڕای ئه‌وه‌ی داوای له رژێمی سووریا كرده‌وه به‌ڵێنه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئه‌نجامی باشی هه‌یه و ئاماده‌ن هاوكاریی پلانه‌كه‌ی ئه‌نان بكه‌ن.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جارێكی دیكه پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دووباره كرده‌وه و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر چاكسازی و گۆڕانكارییه‌ك ده‌بێ به ده‌ستی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بكرێت.
كوفی ئه‌نان، له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆر، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا، ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته تاران و سه‌ر له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رۆككۆماری حكوومه‌تی ئێران وتووێژ ده‌كات.
