سوریا .. ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ گه‌یشته 50 كه‌س
تۆڕى سوریاش بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند سێ كه‌س له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان كوژراون وێڕاى كوشتنى چوار ئافره‌ت له ناوچه جیاجیاكانى ئه‌و وڵاته. وێرای ئیدانه‌كردنی و فشار خستنه سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه هێشتاش سوپاى رژێم له‌سه‌ر بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانى جوره شیاح وسوڵتانیهو خالیدیه و دیر بهعلهبهى شارى حمسیان به‌رده‌وامه و نووسینگه‌ی بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه داوای له به‌شار ئه‌سه‌د كرد پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای و ده‌ست به جێ خوێن رشتنی هاوولاتیان رابگرێت .
سه‌باره‌ت به زۆربوونى ژماره‌ى په‌نابه‌ره سووریه‌كان بۆ نێو خاكى توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له لێدوانێك دا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ى په‌نابه‌ره سووریه‌كان به‌و رێژه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وامى هه‌بوو ، ئه‌وا له سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێویسته یارمه‌تى به ده‌نگ ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌وه بێت و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین بكات، ئه‌م لێدوانه‌ى ئۆغڵۆ له كاتێك دایه چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكى تورك ئاشكرایان كرد له رۆژى چوارشه‌مه‌ى رابردووه نزیكه‌ى دوو هه‌زارو سێ سه‌د هاوڵاتى سووى به‌ره‌و ئه‌و وڵاته رایانكردوه .
