سوریا .. دوێنێ 92 كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د كوژران
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى گشتى شۆڕشى سوریا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند 43 كه‌س له‌و كوژراوانه له شارۆچكه‌ى تفتنازى سه‌ربه پارێزگاى ئیدله‌ب بوون كه سوپاى رژێم ژماره‌یه‌ك له‌هاولاتیانى ئه‌وشارۆچكه‌یه‌یى گوله‌بارن كرد و ئاگرى له سه‌د خانووش به‌ردا، هه‌روه‌ها به‌هۆى تۆپبارانى سوپاى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د 16 كه‌س له شارۆچكه‌ى به‌یت سه‌حم له ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق كوژران.
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى هاوڵاتیان له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كى سوریا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان وسوپاى رژێم به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها وێڕاى رێككه‌وتن له سه‌ر راگرتنى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان و كێشانه‌وه‌ى تانك و زرێپۆشه‌كانى سوپا له شوێنه نیشته‌جێكانى سوریا.
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى له باره‌ى زیاد بوونى تۆپباران له سوریا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه هێزه‌كانى سوپاى سوریا له هیچ شارێك نه‌كشاونه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌رپرسانى سوریا رایانگه‌یاند، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه تۆپبارانه‌كانیان له‌سه‌ر شاره‌كانى حمس وئیدله‌ب و ناوچه‌كانى دیكه كه پڕن له هاوڵاتی زیاتر كردوه.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى به‌یانامه‌كه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردوه بۆ فشارخستنه سه‌رسوریا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایش داوا له‌سوریا ده‌كات پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كان بۆ راگرتنى توندوتیژى وكێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا له شار و شارۆچكه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
