كلینتۆن : گفتوگۆ و رێگاكانى دیبلۆماسیه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران سنووریان هه‌یه
هیلارى كلینتۆن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاشم تاجى سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆسۆفۆ له واشنتۆن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئێستا یه‌كێتى ئه‌وروپا چاوه‌ڕێى دیارى كردنى كات و شوێنى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كان، له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانه‌وه ده‌كات و دووپاتیشى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له فشاره‌كانیدا بۆ سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
كلینتۆن گووتیشى ئێمه چاره‌سه‌رێكى ئاشتیانه‌مان ده‌وێت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان و گرتنه‌به‌رى رێگه‌ى دیبلۆماسیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران سنوورى هه‌یه و ئاشكراشى كرد كه سه‌رجه‌م بژارده‌كان بۆ مامه‌ڵه كردن له‌و دۆسیه‌یه‌دا و رێگه گرتنى له تاران له به‌ده‌ست هێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌به‌ر ده‌ستدایه.
شایه‌نى باسه بڕیاره له سێزده و چوارده‌ى ئه‌م مانگه دانووستانه‌كانى گروپى شه‌ش كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه له وڵاتانى (ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا) پێكدێن له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى تارانه‌وه ده‌ست پێ بكات.
