ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش نیگه‌رانى خۆی له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆرستى قاعیده له مالى راگه‌یاند
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له چه‌كدارانى یاخیبوو له مالیدا كردوه كه سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى توندوتیژى له وڵاته‌كه‌یاندا بوه‌ستێنن و رێگه‌یه‌كى ئاشتیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به توندى هێرشه به‌رده‌وامه‌كان و كاره‌كانى به تاڵان بردن و داگیركردنى زه‌ویه‌كانى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى گروپه یاخیبووه‌كان، له باكوورى مالى ئیدانه كردوه و داواى ده‌ست به‌جێ وه‌ستانى توندوتیژیه‌كانیشى كردوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، بزوتنه‌وه‌ى نیشتمانى بۆ رزگاكردنى ئه‌زواد كه گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ى ته‌وارقه‌كانه له باكوورى وڵاتى مالى رایگه‌یاند كه له دوێنێ ئێواره‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌یان پرۆسه سه‌ربازیه‌كانى له باكوورى وڵات وه‌ستاندوه.
شایه‌نى باسه له بیست و دووى مانگى رابردوو ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر له وڵاتى مالى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازیان ئه‌نجامدا و سه‌رۆكى وڵاتیان له‌سه‌ر كار لادا، كه دواى ئه‌و كوده‌تایه‌ش ئه‌و وڵاته دووچارى چه‌ندین سزا بۆوه و له‌باكوورى وڵاتیش چه‌كدارانى ته‌وارق كه داواى جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند شارێكیان كۆنترۆڵ كرد.
