دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى جارێكى دیكه داواى كرد سه‌یفولئیسلام قه‌زافی راده‌ست بكرێته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى داواى له حكومه‌تى لیبیا كردوه به په‌له و به‌بێ هێنانه‌وه‌ى هیچ پاساوێك سه‌یفولئیسلام قه‌زافی راده‌ستى دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن و هه‌روه‌ها داواش له ته‌رابلوس كراوه كه پابه‌ندى ئه‌و یاداشته بن كه له‌لایه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنى سه‌یفولئیسلام ده‌رچووه، كه تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه گووته‌بێژ به‌ناوى حكومه‌تى لیبیا هیچ لێدوانێكى نه‌دا و ته‌نها دووپاتى كرده‌وه كه پلانى دادگایی كردنى سه‌یفوئیسلام قه‌زافى له‌ناو وڵات‌دا هیچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
شایه‌نى باسه ئه‌مه جارى دووه‌مه كه دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى سه‌یفولئیسلام قه‌زافى له حكومه‌تى لیبیا ده‌كات، كه ئێستا له‌و وڵاته‌دا ده‌ستگیركراوه، بۆ ئه‌وه‌ى به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تی له شارى لاهاى دادگایی بكرێت.
