ئێران پێشنیاز دەكا گفتوگۆى ناوكەیی لە ئەستەنبۆڵەوە بگوازرێتەوە بەغدا
زێباری ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسى رۆیتەرزی راگەیاند، سێشەمى رابردوو شاندێكى باڵای ئێران بە سەرۆكایەتیی عەلی باقری بەرپرسى كاروباری سیاسەتی دەرەوە سەردانى بەغدایان كرد و پێشنازیان كرد گفتوگۆكانى ناوكەیی لە عێراق ئەنجام بدرێ.
شەمووى رابردوو هیلاری كلینتۆن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا راى گەیاند، گفتوگۆى ناوكەییی نێوان ئێران و گرووپى (5+1) لە 13 و 14ی ئەم مانگە (نیسان/ئەپریل) لە ئەستەنبۆڵ ساز دەكرێ.
زێباری گوتى، لەگەڵ كونسوڵەكانى گرووپى (5+1) لە بەغدا كۆ دەبینەوە بۆ تاوتێكردنى پێشنیازەكەى ئێران.
بەرپرسێكى باڵای ئێرانى بەم دوایییە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر ئەنجامدانى كۆبوونەوەكان لە ئەستەنبۆڵ، ئەمەش دواى ئەوەی توركیا سەبارەت بە پاڵپشتیكردنى تاران لە رێژیمەكەی بەشار ئەسەد رەخنەى توندى ئاراستەى ئێران كردبوو.
