سووریا دەڵێ دەستى بە كێشانەوەى هێزەكانى لە شارەكان كردووە
چالاكانى ناو دیمەشقى پایەتەخت رەتیان كردەوە هێزەكانى حكوومەت لە ناوچەكەیان كشابنەوە و ئاماژەیان بەوە دا، لەگەلأ كشانەوەى ئەو هێزانە لە شەقامەكان خۆپێشاندانى بەرفراوان و گەورە روو دەدات و رێژیم لەناو دەبا.
بەرپرسێكى حكوومەتى سووریا باسى لەوە كردووە، لە شارە ئارامەكان سوپا بۆ بنكەكانى خۆى و لە شارە گرژەكانیش بۆ دەوربەرى شار كشاوەتەوە.
لەلایەكى ترەوە سۆزان رایس نوێنەرى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان راى گەیاند، پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوى \"بەپەلە و رژد\"" لە سووریا بهاوێژێ ئەگەر هاتوو حكوومەتى سووریا پابەند نەبوو بە وادەى كشانەوەى هێزەكانى لە شارەكان.
رایس گوتى \""لەو بەیاننامەیەى بڕیارە لەبارەى سووریا لە ئەنجوومەنى ئاسایش دەربچێ، پێداگرى لەسەر پێویستیى پابەندبوونى حكوومەتى سووریا بە راگرتنى هەموو شێوەیەكى توندوتیژى لەگەڵ هاتنى 10ى ئەم مانگە\"".
رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆكى پارتى داد و گەشەپێدان و سەرۆك وەزیرانى توركیاش رەخنەى لە \""بێدەنگى\""ى ئەنجوومەنى ئاسایشى ناودەوڵەتى گرت لە توندوتیژییەكانى سووریا و ئەو هەڵوێستەى بە بەشداربوون لەو \""سەركوتكردن\""ە لەقەڵەم دا.
"
