كاندیدێكى سەرۆكایەتیى میسر دەكشێتەوە

كاندیدێكى سەرۆكایەتیى میسر دەكشێتەوە
عەبدوڵا ئەلئەشعەل باڵوێزى پێشوو لە وەزارەتى دەرەوەى میسر و یەكێك لە كاندیدەكانى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتیی میسر، كشانەوەى خۆى لە كێبەركێكە لە بەرژەوەندیى خەیرەت شاتر كاندیدی حزبى ئازدى و دادى ئیخوان موسلیمین راگەیاند. تۆڕى هەواڵى (CNN)ى ئەمەریكایى ئەمڕۆ گواستيەوە.

ئەشعەل دوێنێ سێشەم لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى گشتیى ئیخوان موسلیمین لە قاهیرە گوتى \"هەوڵێك هەیە بۆ یەكخستنى كاندیدەكانى رەوتى ئیسلامى، بەڵام تا ئێستە بەدى نەهاتووە\"" و ئاماژەى بە بوونى پیلان لە دژى \""هێزە شۆڕشگێڕە راستەقینەكان، لەوانە ئیخوان موسلیمین\"" كرد كە بە بڕواى ئەو \""شایستەى پاڵپشتیكردنە\"".

محەمەد بەدیع مورشیدى گشتیى ئیخوان پێشوازى لە بڕیارەكەى ئەشعەل كرد و بە هەنگاوێك \""لە خزمەت میسر و بەرژەوەندیى نیشتمانى\"" لەقەڵەم دا.

لە 29 شوبات/فێبرایەرى رابردوو فاروق سوڵتان سەرۆكى لێژنەى باڵاى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتیى میسر ئاشكراى كرد، هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى لە 23 و 24 ئایار/مایۆى داهاتوو بەڕێوە دەچێ.
"
Top