ئەردۆگان: بێدەنگیى ئەنجوومەنى ئاسایش لە ئاست سووریا بەشدارییە لە سەركوتكردندا

ئەردۆگان: بێدەنگیى ئەنجوومەنى ئاسایش لە ئاست سووریا بەشدارییە لە سەركوتكردندا
رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆكى پارتى داد و گەشەپێدان و سەرۆك وەزیرانى توركیا رەخنەى لە \"بێدەنگى\""ى ئەنجوومەنى ئاسایشى ناودەوڵەتى گرت لە توندوتیژییەكانى سووریا و ئەو هەڵوێستەى بە بەشداربوون لەو \""سەركوتكردن\""ە لەقەڵەم دا. ئاژانسى (یو پی ئەى) گواستیەوە.

ئەردۆگان لە كۆبوونەوەى هەفتانەى فراكسیۆنى حزبەكەى لە پەرلەمان گوتى \""ئەنجوومەنى ئاسایش ناڕاستەوخۆ پاڵپشتى لە رێژیمى سووریا دەكا، چاوەڕوانكردن و دەستەوئەژنۆ دانیشتن لەو كاتەى گەلى سوویا رۆژانە قەتڵوعام دەكرێ وەك ئەوەیە پاڵپشتیى سەركوت بكەیت\"".

لە ماوەى رابردوودا كۆفى ئەنانى نێردەى نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆوەندى عەرەبی پلانێكى ئاشتیى شەش خاڵیى خستە بەردەم رێژیمى سووریا و سێشەمى پێشتر ئەنان ئاشكراى كرد، سووریا بە پلانەكە قایل بووە.

ئەردۆگان پێشتر رەخنەى لە پلانەكەى ئەنانیش گرت لەبەرئەوەى داواى دەست لەكاركێشانەوەى ئەسەد ناكا و گوتى \""هەر پلانێك ئەو لایەنەى سەركوت دەكا و ئەوەى سەركوت دەكرێ وەك یەك حسێب بكا، جگە لە درێژكردنەوەى توندوتیژى هیچى ترى لێ سەوز نابێ\"".

لێدوانەكەى ئەردۆگان دوو رۆژ دواى دووەمین كۆنگرەى \""دۆستانى سووریا\"" دێ كە بە بەشداریى زیاتر لە 70 دەوڵەت لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە چوو و رەزامەندى پێشان دا لەسەر پێشكیێشكردنى كۆمەكیى ناسەربازى بە ئۆپۆزسۆنى سووریا."
Top