ئه‌مرۆ هێزه‌كانى رژێمى سوریا 23 هاووڵاتییان كوشت
ده‌ستى گشتى شۆڕش له سووریا رایشیگه‌یاند كه هێزه‌كانى رژێم سه‌رله‌نوێ گه‌ڕه‌كه‌كانى بابول دورهیب و باب هوودو سهفسافهو حه‌میدییه‌یان له شارى حمس بۆردومان كرد كه بیست و چوار رۆژه به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێن ، هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كى خالدییهیش به‌ر بۆردومان كه‌وت كه ماوه‌ى 15 رۆژه به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێت و له شارى ئیدلبیش هێزه‌كانى رژێم ده‌ستیان به بۆردومان كردنى گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه كرد‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و بریندارى لێ كه‌وته‌وه.
لاى خۆیانه‌وه لیژنه‌كانى هه‌ماهه‌نگى ناوخۆیى شۆڕش له سووریا رایانگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له گه‌ڕه‌كى قه‌ده‌م له سه‌ر رێگه‌ى دیمه‌شق ـ ده‌رعا رووى داوه‌و بووه‌ته هۆى داخستنی رێگه‌كه بێ ئه‌وه‌ى هۆى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، چالاكوانانیش رایانگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له شارى زهبهدانى به‌رگوێ كه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له هێزه‌كانى رژێم گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى ره‌شبگیرى كردووه‌و له ئاكامى تهقهكردنیشدا چوار هاووڵاتی كوژراون و ده‌یانى دیكه برینداربوونه‌و ژماره‌یه‌ك له خانووبه‌ره‌ى خه‌ڵك ڕووخاون، له پارێزگهى حه‌مایش هێزه‌كانى رژێم له شارۆچكه‌ى كه‌فر نهبووده هه‌ڵمه‌تێكى رهشبگیریان ده‌ست پێ كردووه‌و چه‌ندین خانووبه‌ره‌یان له گونده‌كانى جرجیسهو حهربهنهفسهو تومین سووتاندووه.
له رووى سیاسیشه‌وه دوو گرووپى ئۆپۆزسیۆن له ناوخۆى سووریا ئاماده‌یى خۆیان پیشان داوه هاوپه‌یمانیه‌تێك له‌گه‌لأ ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى سووریادا پێكبهێنن ئه‌گه‌ر له ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى بیانی و چه‌كداركردنى چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵیان هاوڕابن.
له‌و رووه‌وه حه‌سه‌ن عه‌بدول عه‌زیم رێكخه‌رى گشتى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى نیشتمانى سوورى رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ى ناوبراو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى سووریادا نابه‌ستێت تا واز له داواكردنى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى نه‌هێنێت. هه‌روه‌ها ره‌وتى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت راى خۆى خسته پاڵ داواكانى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى وه‌ك ئه‌نه‌س جۆده گوته‌بێژ به ناوى ره‌وتى ناوبراوه‌وه روونى كرده‌وه. هاوكات ریاز تورك كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا داواى له ئۆپۆزسیۆنى سووریا كرد له پێناوى راگرتنى خوێنى سووریاییهكاندا پلانه‌كه‌ى ئه‌نان په‌سه‌ند بكه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى سووریا به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشتمانى سه‌باره‌ت به پرسی كورد له سووریا ده‌ركرد تێیدا جه‌ختى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى خۆى به دان نانى ده‌ستوور به ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى كورد كردووه‌ته‌وه‌و به به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى له پرسى گشتى نیشتمانى له سووریاى داناوه له‌گه‌ڵ دان نان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورد له چوارچێوه‌ى یه‌ك پارچه‌یى سووریا به گه‌ل و خاكه‌وه. به‌ڵێنى ئه‌وه‌یشى داوه كار بۆ نه‌هێشتنی سیاسه‌تى پشت گوێ خستن و بڕیار‌و هه‌نگاوى جیاوازى كردن بكات كه رژێم به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد له سووریا پێڕه‌وى ده‌كرد، روونیشى كردووه‌ته‌وه كه كار بۆ بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكى دموكراسى مه‌ده‌نى فره حزبی و به سیستمی كۆمارى بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوونى یه‌كسان و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كان دامه‌زرابێت، به‌ڵێنیشى داوه كار بۆ ئه‌وه بكات پرسى كورد‌و ئه‌و ئازار‌و ئهشكهنجانهى تووشى گه‌لى كورد هاتوون له سووریا به راى گشتى بناسێنێت به مه‌به‌ستی بنیاتنانى كولتوورێكى نوێ لاى هاووڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانی و رێزگرتن له به‌رانبه‌ر دامه‌زرابێت.
