رووسیا: كات و شوێنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان دیار نین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سرگهی ریابكۆڤ، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی \"ئینته‌رفاكس\"" رایگه‌یاند هه‌تا ئێستا كات و شوێنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
لێدوانه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌حاڵێكدایه كه پێشتر هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو دانوستانه‌كان له رۆژانی 13 و 14ی نیسان و له شاری ئیستانبووڵ له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ریابكۆڤ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه دانوستانه‌كان له‌وانه له رۆژانی 13 یان 14ی نیسان، یان رۆژانی دواتر به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌رچی زووتر ده‌ستپێبكات. راشیگه‌یاند ئه‌وان ناتوانن له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوان بن.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، دیپلۆماتكارانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی كلینتۆن، ده‌ڵێن هه‌تا ئێستا چۆنیه‌تیی دانوستانه‌كان، به ته‌واوی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و لانیكه‌م له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون.
هه‌موو ئه‌وانه له‌حاڵێكدایه كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڤیكتۆریا نۆلاند، شه‌وی رابردوو جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌ندامانی گرووپی 5+1، له‌سه‌ر كات و شوێنی دانوستانه‌كان رێككه‌وتوون و ئێستا ئێران ده‌بێ وه‌ڵامی پێشنیاری گرووپه‌كه بداته‌وه.
"
