كوفی ئه‌نان: 10ی نیسانی وه‌ك ڕۆژی ئاگربڕ له سووریادا ده‌ستنیشان كردووه
كوفی ئه‌نان، له دانیشتنی داخراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه رژێمی سووریا ئه‌و رۆژه‌ی بۆ ده‌ستپێكی ئاگربڕ قبووڵ كردووه، گوتی ده‌بێت له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا، ئاگربڕ به ته‌واوی له سووریا جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، ئه‌نان گوتوویه‌تی ئه‌گه‌رچی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، پلانی ئاشتیی قبووڵ كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك نه‌بینراوه له‌وه‌ی كه سووریا پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردبێت.
پلانه‌كه‌ی كوفی ئه‌نان بۆ ئاشتی له سووریا، بریتییه له به‌رجه‌سته‌كردنی ئاگربڕ له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی و چه‌كه قورسه‌كان له شاره‌كان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستیانه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری بی بی سی له نیویۆرك ده‌ڵێت، ئه‌نان گوتوویه‌تی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌و مه‌رجه‌ی ئۆپۆزسیۆن چه‌كه‌كانیان دابنێن، ئاماده‌یه هێزه‌كانی له ناو شاره‌كان بكشێنێته‌وه.
