نووسینگه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز له ئێران داخرا
به‌رپرسی به‌شی میدیا بیانییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، محه‌مه‌د جه‌واد ئاغاجه‌ری، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران \"ئیرنا\"" گوتی ئه‌م بڕیاره به‌هۆی ئه‌و دۆكیۆمێنتهیه كه رۆیته‌رز سه‌باره‌ت به ژنانی وه‌رزشوانی ئێران دروستی كردووه و تێیدا وه‌رزشوانانی نینجیتسۆ وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسێنێت.
ئاغاجه‌ری، گوتی دۆكیۆمێنتهكهی رۆیته‌رز له ژێر ناونیشانی \""هه‌زاران ژنی نینجا، وه‌ك بكوژه ئێرانییه‌كان په‌روه‌رده ده‌كرێن\"" له میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی خراپ و نه‌رێنیی له ئاستێكی به‌ریندا هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ژنانه‌ی ناو دۆكیۆمێنتهكهی رۆیته‌رز، سكاڵایان له دژی ئه‌و ئاژانسه تۆمار كردووه و هه‌ربۆیه نووسینگه‌ی رۆیته‌رز له ئێران، تا كاتی روون بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، داده‌خرێت.
سێ رۆژ پێش ئێستا، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندبوو حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاكییه‌كانی نووسینگه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی له تاران وه‌ستاندووه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌و ڤیدیۆیه سه‌ره‌تا به ناوی \""ته‌مرین كردنی 3 هه‌زار نینجای ژن، بكوژه ئێرانییه‌كان\"" بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی سكاڵای یانه وه‌رزشیه‌كه، ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ \""ته‌مرین كردنی 3 هه‌زار نینجای ژن له ئێران\""."
