باشووری سودان له دانوستانه‌كانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت سودان پاشه‌كشه‌ی كرد
عه‌قید فلیپ ئه‌غوێر گوته‌بێژ به‌ناوى سوپای باشورى سودان به‌رادیۆى سه‌وا راگه‌یاند ئه‌وان پابه‌ندن به هاوكارى ئاسایش به‌پێى رێككه‌وتنانه‌كانی نێوان خه‌رتوم و جوبا، به‌لام خه‌رتومى به‌هێرشكردنه سه‌ر قۆڵایى ناوچه‌كانى سه‌روى نیل و جا‌و له‌ناوچه سنوریه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى فرۆكه جه‌نگیه‌كان و هێزى وشكانى تۆمه‌تباركرد ،
گوته‌بێژى هێزه چه‌كداره‌كانى باشورى سودان تۆمه‌ته‌كانى حكومه‌تى سودانیشى ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌پاڵشتى كردنى وڵاته‌كه‌ى له بزوتنه‌وه‌ى چه‌كدارى مناوه‌ئه له‌سودان و ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى سه‌ربازى حكومه‌تى سودانیشى به‌ناراست وه‌سف كرد و حكومه‌تى سودانیشى به‌ناردن و پڕچه‌ككردنى میلیشاكان بۆ تێكدانى ئارامى و ئاسایش له باشورى سودان تۆمه‌تباركرد .
لاى خۆشیه‌وه به‌رپرسانى حكومه‌تى سودان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى حكومه‌تى باشورى سودانیان ره‌تكرده‌وه‌و حكومه‌تى باشورى سودانیشیان به‌پێشیلكردنى سه‌روه‌رى خاكى ولاته‌كه‌یان تۆمه‌تبار كرد ، به‌هۆى فراوان بوونى ئاستى ئاڵۆزى و پشێوى نێوان ئه‌و دوو وڵاته تیمى نێوانگێرى سه‌ربه یه‌كێتى ئه‌فریقا وتوێژه‌كانى ئاشتى نێوان هه‌ردوو لایان بۆ كاتێكى تر دوا خست .
