فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا، له سیبریا كه‌وته خواره‌وه
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی \"رووسیا 24\"" ده‌ڵێت ئه‌م فڕۆكه‌یه له جۆری \""ئه‌ی تی ئار 72\"" بووه و دوای ئه‌وه‌ی له شاری تیومان له باكووری رووسیا، به‌ره‌و سورگوت فڕیوه، له سیبریا تووشی گرفت بووه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری 43 كه‌س بووه و هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 31 كه‌س كوژراون و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه ناوه‌نده پزیشكییه‌كان. ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان خراپه.
هه‌تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه روون نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه فه‌رمانیداوه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ست پێبكات."
