سوید بڕیارى دا یارمەتیى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بدا

سوید بڕیارى دا یارمەتیى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بدا
حكوومەتى سویدى دوێنێ چوارشەم بڕیارى دا نێردەیەكى خۆى لە ئاستى باڵویچزدا، دابمەزرێنێ بە مەبەستى پاڵپشتیكردنى ئۆپۆزسیۆنى دیموكراسیی سووریا.

بڕیارەكەى سوید لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرا كرا، كە كاڵ بیلدت وەزیرى دەرەوەى سوید لە بەیاننامەیەكدا لە بەردەم پەرلەمانى سویدى خوێندیەوە.

بیلدت گوتى \"سوید بەنیازە هاوكارییەكانى لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنى سووریا پەرە پێ بدا، بەمەبەستى گوشار خستەنە سەر رێژیمى بەشار ئەسەد و گواستنەوەى ئاشتییانەى دەسەڵات بۆ حكوومەتێكى دیموكراسی\"".

هەروەها ئاماژەى بەوە دا سزاكانى سەر رێژیمى سووریا توند دەكرێن، لەبەرامبەردا یارمەتییە مرۆییەكان كەم زیاد دەكرێن.

جەختیشى كرد وڵاتەكەى بەشدارى لە گرووپى دۆستانى سووریادا دەكا، كە یەكەمین كۆبوونەوەى خۆى لە 24ى ئەم مانگەدا لە تونس ئەنجام دەدا.

لاى خۆیەوە هیشام عەقراوى سەرنووسیارى رۆژنامەى \""دەنگى كوردستان\"" بڕیارەكەى حكوومەتى سویدى بە ئەرێنى وەسف كرد، ئەگەرچى پێى وابوو بڕیارەكە \""درەنگ\"" درا.

عەقراوى بە (ئاكانیوز)ى راگەیاند \""دەبوو حكوومەتى سویدى ماوەیەكى زۆر لەمەوبەر ئەو بڕیارەى بدایە، چونكە رێژیمى سووریا لە شەو و رۆژێكدا نەبووەتە دیكتاتۆرى، بگرە ئەو لە رابردوویشدا هەر وا بووە\""."
Top