كۆشكی سپی: ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ سووریا چاوه‌ڕواننه‌كراوه
دوابه‌دوای داوای كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ ناردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتیپارێز بۆ سووریا، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێت ناردنی ئه‌و هێزانه به‌بێ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا، شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه.
جه‌ی كارنی، به ئاماژه به‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌و هێزانه پاراستنی ئاشتی له ناوچه‌یه‌كه، گوتی \"هه‌مووان ده‌زانین كه ئێستا له سووریا دۆخی ئاشتی له ئارادا نییه.\"" له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به توندی دژی ناردنی هێزی ئاشتیپارێز وه‌ستاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ له به‌رلین، سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركێل كۆ بووه‌ته‌وه و مێركێل وێڕای پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له كۆتایی ئه‌م مانگه، سزای زیاتر به‌سه‌ر سووریادا ده‌سه‌پێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی چین، وه‌ن جیابائۆ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا گوتی، چین پشتیوانی له هیچكام له لایه‌نه‌كانی قه‌یرانی سیاسیی سووریا ناكات. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه چین به پشتیوانی له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڤیتۆ كرد.
به‌پێی راپۆرتی \""بی بی سی\""، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه، چالاكوانانی سووریا ده‌ڵێن شاری حمس جارێكی دیكه كراوه‌ته‌وه ئامانجی تۆپبارانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د. گرووپی \""كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی ناوچه‌یی\"" تۆپبارانی ئه‌مجاره‌ی به خراپترین و توندترین تۆپبارانی چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌سف كردووه."
