گه‌نجێكی سعودی به‌هۆی خه‌یاڵێكی ئه‌ده‌بییه‌وه مه‌ترسی ئیعدامكردنی له‌سه‌ره
سایتی \""عه‌ره‌ب نیوز\"" بڵاویكرده‌وه، كه‌له‌لایه‌ن دادگاكانی سعودیه‌وه تۆمه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ئایین ئاراسته‌ى كاشغری ته‌مه‌ن 23 ساڵان ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا ناوبراویان به‌ره‌و سعودیه گه‌ڕانده‌وه كه به‌نیازبووه به‌ره‌و نیوزلاندا به‌ڕێبكه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجه نووسینه خه‌یاڵئامێزه‌كانی له تویته‌ردا بڵاوكرده‌وه،له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینی سعودیه‌و ناوه‌نده توندڕه‌وه‌كانه‌وه كاشغری به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و گومڕاو كافر تۆمه‌تبار كرا‌و تۆمه‌تی له‌و جۆره‌ش له سعودیه‌و هه‌ندێك وڵاتی تری ئیسلامی سزاكه‌ی ئیعدام كردنه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیای كرد له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه به‌ره‌و سعودیه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه خاتوو\"" مایا كۆچنیچ\"" وته‌بێژ به‌ناوی\""كاترین ئاشتون\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: ته‌واو نیگه‌رانن له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی \""حه‌مزه كاشغری\"" له‌لایه‌ن مالیزیاوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گرتنه به‌ری رێكاری پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌یسه .
پێشتریش رێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا كردبوو كه ئه‌و گه‌نجه ئازاد بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نكردنه‌كه‌ی به‌هۆی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه‌یه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی\""ئینته‌رپۆل\""روونیكرده‌وه كه به‌هیچ جۆرێك له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه‌دا به‌شداری نه‌كردووه.
یه‌كێك له‌و نووسینانه‌ی كه ئه‌و گه‌نجه له‌تویته‌ردا بڵاویكردوه‌ته‌وه ئاماژه كردنه به‌نووسینێكی فریدریك نیتچه‌ی فه‌یله‌سوفی جێرمانی كه ده‌ڵێت\"" توانای مانه‌وه‌ی خواوه‌ند سنوورداره گه‌ر بوونی ده‌به‌نگه‌كان نه‌بێت.
كاشغری كه له رۆژنامه‌ی\"" البلاد\"" كاری ده‌كرد له‌یادی له‌دایكبوونی په‌یامبه‌ری ئیسلامدا نووسیویه‌تی:له‌م یاده‌دا كرنوشت بۆ نابه‌م و ده‌ستت ماچ ناكه‌م، ته‌وقه‌كردنیشم له‌گه‌ڵتدا ته‌وقه‌كردنی دوو كه‌سی وه‌ك یه‌كه، خه‌نده‌ت بۆ ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌و خه‌نده‌یه‌ی كه بۆم ده‌كه‌یت و وه‌ك هاوڕێیه‌كیش له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێم.
له‌رۆژی له‌دایكبوونتدا بۆ هه‌ركوێیه‌ك بچم له‌به‌رده‌م دیده‌مدایت و پێشت ده‌ڵێم هه‌ندێك شتی تۆم خۆش ده‌وێت و رقیشم له‌هه‌ندێك شتی ترت ده‌بێته‌وه،......\"".
هه‌رچه‌نده له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی كاشغری داوای لێبوردنی كرد به‌ڵام نووسینه‌كانی په‌رچه كردنی توندی به‌دوای خۆیدا هێناو داوا كرا به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سزا بدرێت كه ئه‌ویش سزای ئیعدامه."
