ئۆباما و ئەردۆگان لەبارەى دۆخى عێراق و سووریا گفتوگۆیان كرد
كۆشكى سپى راگەیاندنێكى بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە \"ئۆباما و ئەردۆگان لەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام بن لە سەركۆنەكردنى كردەوەكانى حكوومەتى بەشار ئەسەد\""، ئاژانسى دەنگوباسى (ئاسۆشیەدپرێس) ئەم هەواڵەى گواستەوە.
لە بەشێكى ترى راگەیاندنەكەدا هاتووە \""هەروەها لەبارەى بەرنامەى ناوكەییی ئێران و چۆنیەتى هەڵسوكەوتى ئێران لەگەڵ كۆمەڵى ناودەوڵەتى گفتوگۆ كرا و دواتر تیشك خرایە سەر پرسى دیموكراسى لە عێراق و پاڵپشتى خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە دووپات كردەوە\"".
ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.
بەپێى ئامارەكانى نەتەوە یەكگرتووەكان تا ئێستە زیاتر لە 6 هەزار كەس لە ئەنجامى خۆپێشاندان و توندتیژییەكانى چەند مانگى رابردوو لە سووریا هاتوونەتە كوشتن."
