لە 50 کوژراوەکەی ئەمڕۆی حمسدا، 20ـیان منداڵن

لە 50 کوژراوەکەی ئەمڕۆی حمسدا، 20ـیان منداڵن
لە درێژەی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر شاری حمس و بۆردومانکردنی، 50 کەس کوژراون لە نێویاندا 20 منداڵ هەن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە لە تەلەڤزیۆنی جەزیرە بڵاو بووەتەوە، چالاکوانەکان لە سووریا ئەو ئامارەیان راگەیاندووە و دەڵێن کە کارەبا لە ناوچەکە بڕاوە و بە تانک تۆپ، بۆردومان پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و تانک زریپۆشه‌کان سوپای سوریا له‌ له‌ چوونه‌ نێو شاری حمسه‌وه‌ نزیک بوونه‌ته‌وه‌. سه‌چاوه‌کان ده‌لێ که‌ به‌ هۆی بۆردمانی ئه‌م شاره‌وه‌ زۆربه‌ی ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کی باباعمه‌روو زیانیان پێ‌گه‌یشتووه‌.
سێشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری درەوەی رووسیا، بە هۆی تەنگژەی سووریاوە بە سەردانێک گەیشتە ئەو وڵاتە و لە لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکان گوتی \"لەسەر بەشار ئەسەد پێویستە توندوتیژییەکان رابگرێت\"".

ئەو سەردانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوە دێت کە رووسیا مافی ڤیتۆی لە دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش بە کار هێنا کە داوا دەکات ئەسەد لە دەستەڵات لاببرێ و جوکمڕانەتیی وڵات رادەستی جێگرەکەی بکرێت.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: تورکیا ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی دژبە حکوومەتی سووریا دەستپێشخەرییەک رابگەیەنێت.

شۆڕشی سووریا لە 15ـی مارسی ساڵی رابردوو دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە و هاووڵاتییان داوای لادانی بەشار ئەسەد دەکەن. بە گوێرەی سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانیش تا ێستا زیاتر لە 5 هەزار کوژرا بە هۆی ئەو شۆڕشەوە هەیە."
Top