میسر.. په‌رله‌مانتارێكی سه‌له‌فی له‌نێو په‌رله‌ماندا بانگ ده‌دات وبه‌وه‌ش ئیخوانه‌كان بێزار ده‌كات
هاوكات له‌كاتی بانگدانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه سه‌له‌فییه‌دا، دكتۆرمحه‌مه‌د سه‌عد كه‌تاتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی میسر رووی ده‌می ئاراسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كرد‌و پییڕاگه‌یاند:كه رێگه‌ی پێنادات له‌نێو په‌رله‌ماندا بانگ بدات چونكه بۆ ئه‌و كاره مزگه‌وت هه‌یه‌و وتیشی كه سازش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی ناكات و ناشتوانێت وایپیشان بدات كه له‌وان ئیسلامترن .
د.محه‌مه‌د سه‌عد كه‌تاتنی ئه‌مینداری گشتی پێشووی حزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری(ئیخوان) بوه‌و له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی میسر ده‌ستبه‌رداری پۆسته حزبیه‌كه‌ی بووه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی میسری له نێو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستیان به‌نیمچه مانگرتنێك كرد وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕو به‌یه‌كدا هه‌ڵپژانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره مانگرتوانه‌ی نێو په‌رله‌مانی میسر، كه زۆربه‌یان سه‌ر به لیبراڵه‌كانن ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راو له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌رله‌مانتارنی ره‌وتی ئیسلامی سۆفیگه‌رایی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره لییبراڵه‌كان پیشاندا.
-PUKmedia
